‎قەتەر لە نێوان ململانێی سیاسی و بەڕێوەچونی مۆندیال

هاوڕێ شەریف

‎قەتەر ووڵاتێکی عەرەبییە، دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی نیمچەدوورگەی عەرەبی و باشووری رۆژئاوای کیشوەری ئاسیا کە دەروانێتە کەنداوی فارس و یەکێکە لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوین. پایتەختەکەی دەوحەیە خاکەکەی بیابانییە و کەمتر ڕووەکی لێ دەڕوێت. کەش و ھەوایەکی بیابانی ھەیە.
‎لە ڕۆژئاوای ھاوسنورە لەگەڵ سعودیە و لە باشووریش ھاوسنورە لەگەڵ ئیمارات لەپێشکەوتووترین ئاستی ڕاگەیاندنە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەبوونی چەند کەناڵێکی پێشکەوتووی سیای و وەرزشی
‎ لەسەرەتانی پێدانی شەرەفمەندی بۆ بەڕێوەبردبی مۆندیالی 2022 بە وولاتی قەتەر ، بۆخۆی پیشاندانی گەورەیی ئاستی ئەو وولاتەیە لەلای هەموو ووڵاتە زلهێزەکانی جیهان و بەتایبەت فیفا وولاتێک کە هەموو ئەو گریمانانەی کەهەبوون لەسەر ئەو وولاتە هەمووی رەویەوە کە ناتوانێت مۆندیال بەڕێوەببات
‎ قەتەر و ململانێ سیاسی وەوک دەزانین لەپاش بەدەست هێنانی بەڕێوەبردنی مۆندیالی قەتەر هەرزوو دەستی کرد بە چاکسازی و دروست کردنی چەندان هۆتیل و یاریگا، هەرچەند ئەو وولاتە لەساڵی 2017 توشی گەمارۆیەکی سیاسی و ئابووری زۆر بوو لەلایەن ووڵاتانی دراوسێ (سعودیە و ئیمارات و میسر و بحرین) بەڵام ئەم گەمارۆیە نەبووە هۆی ئەوەی کە ئەو وولاتە بەچۆکدا دابات بەڵکو زیاتر و زیاتریش پەرەی لەڕووی ئابوری و سیاسەوە وەک دەزانین ئەم ووڵاتە وەبەرهێنانی زۆری لەووڵاتە زلکهێزەرکانی جیهان کردووە وەک بەریتانیا ئەمریکا و ڕوسیا و ئاڵمانیا.

‎قەتەر لەسۆنگەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام کە زۆرشتی کردووە لەسەرەتای دەست پێکی مۆندیال بەتایبەت بە چۆکداهاتنی و وولاتانی بەشداربوو لە رێزگرتن لە کەلتوور و نەتەوەی و عەرەب و سەرخستی دینی ئیسلام و نەهێشتینی و ڕێگەپێنەدان بە پشتگیری بۆ ڕەگەزی سێیەم کە (هاوڕەگەز خوازەکەنە) ، وە ڕێزگرتنن لە سەرجەم پیرۆزییەکانی ئیسلام و بەتایبەت رێزگریتنی ژنان .

‎ لێرەوە دەبێت بڵێن کە قەتەر لەکوردستانیش بەشێ خۆی وەبەرهێنانی کردووە بەکڕینی پشکی ئاسیا سێل ، کە نابێت بە کەمی سەیر بکرێت هەرچەند ڕێژەی دانیشتمانی و ڕووبەری خاکەکەی هێندەی پارێزگایەکی عێراقە چەندین ووڵاتی زلهێزی ناچار کردووە کە ڕاوێژی پێبکرێت و لە دەستپێکی مۆندیال بانگێشتیان بکات بۆ ڕێوڕەسمی کردنەوەکەی .

‎قەتەر جیهانی شۆک کرد. ٠لیرە چەند بچووکە بەڵام قەدری و سەنگی گرانە .
.

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز