ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 18-12-2022 سه‌عات شه‌شى ئێواره یاریگاى لوسه‌یل له دۆحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر ده‌بێته شانۆى یارى كۆتایی مۆندیالى 2022ى قه‌ته‌ر، یارى كۆتایی ئه‌مساڵیش له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین و فه‌ره‌نساى پاڵه‌وانى چاپى رابردوو ده‌بێت .
یه‌كێتیی تۆپى پێى جیهان ئەرکی بەڕێوەبردنی یارییەکەی ئەرجەنتین بەرامبەر فەرەنسا بە ناوبژیوانی پۆڵەندی سیمۆن مارچینیاک به‌خشیووه .
هەڵبژاردەی فەرەنسا له قۆناغى نیوه‌ى كۆتایی توانى به دوو گۆڵى بێوه‌ڵام له مه‌غریب بباته‌وه‌و بگاته یارى كۆتایی ، هه‌رچى ئه‌رجه‌نتینه به رابه‌رێتى مێسى به سێ گۆڵى بێوه‌ڵام توانى به‌ربه‌ستى كرواتیاى چاپى دووه‌م ببڕێت و بگاته یارى كۆتایی .
مۆندیالى ئه‌مساڵ له 20ـى مانگى رابردوو به به‌شدارى 32 هه‌ڵبژارده دهستیپێكردو دواهه‌مین چاپى مۆندیاله كه به‌به‌شدارى 32 وڵات ده‌بێت و له ساڵى 2026 هه‌ڵبژارده به‌شداره‌كان ده‌بنه 48 وڵات .