لەسەر ئەرکی دەرباز کۆسرەت رەسول یاریگای تەق تەق نۆژەنکرایەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦/١٢/٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ئەبوزێد ساڵح لێپرسراوی مەڵبەندی کۆیەو عەباس فەتاح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و ئاسۆ مستەفا بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق و یاریزانان و جەماوەری ناوچەکە یاریگای یانەی وەرزشی تەق تەق دوای نۆژەنکردنەوەی لەلایەن رێکخراوی رێباز فاوندەیشن لەسەر ئەرکی دەرباز کۆسرەت رەسول کرایەوە.

لەمەراسیمی کردنەوەی یاریگاکە دەرباز کۆسرەت رەسول وتەیەکی پێشکەش کردو رایگەیاند کە لە رابردوودا نۆژەنکردنەوەی ئەو یاریگایە یەکێک بوو لە داواکارییەکانی خەڵکی ناوچەکە و ئێمەش وەک ئەرکی خۆمان یاریگاکەمان نۆژەنکردەوە، بۆ ئەوەی بتوانین خزمەت بە وەرزشوانانی ناوچەکە بکەین.

دەرباز کۆسرەت رەسول گوتیشی دڵنیابن هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی وەرزشکاران و گەنجان و لاوانی ناوچەکە دەبین و خۆمان بە بەشێک لێیان دەزانین.

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز