پێنج شەممە (29-12-2022) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .
1ـ لیژنەی پێشبڕکێکان راسپاردرا بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون سەبارەت بەپەڵپی یانەی شۆرجە .
2ـ لیژنەی پێشبڕکێکان راسپاردرا بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون سەبارەت بەپەڵپی یانەی قەڵادزێ .
3ـ پەسندکردنی ئەنجامی یاری یانەی سێمێل و یانەی گاڕە ( 3ـ0 )بۆ بەرژەوەندی یانەی سێمێل بەهۆی ئامادەنەبوونی یانەی گاڕە لە یارییەکە .
4ـ دوا ئاگاداری بۆ سەرپەرشتیاری یانەی دهۆک (میللەت جەمال) بەکۆنتڕۆڵکردنی خۆی بەپێچەوانەوە سزای توونددەدرێت .
5ـ سەبارەت بە یاری یانەی زانکۆی جیهان و یانەی شۆرجە :
راگرتنی یاریزانی یانەی شۆرجە ژمارە 25 (عبدالملک بهرۆز) بۆ 2 یاری لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی وەپێ بژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار بەهۆی دەرچوونی لەگیانی وەرزشی .
6ـ دوا ئاگاداری بۆ یانەی رەواندز بەئامادەکردنی ژووری تیپی میوان بەهەموو پێداویستیەکانەوە بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن .
7ـ دوا ئاگاداری بۆ یانەی خانەقین بەئامادەکردنی ژووری تیپی میوان بەهەموو پێداویستیەکانەوە بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن .
8ـ سزادانی راهێنەری گۆڵپارێزانی یانەی کۆیە (دەروون کەماڵ ) بەهۆی کردنەوەی ڵایڤ بە مۆبایل لەکاتی یاری بە پێ بژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار وە مانەوەی کارتە سوورەکەی .
راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان