پایسكلسوارانى كۆیه‌ و دهۆك پێشه‌نگى پاڵه‌وانێتى كوردستان بوون


ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30-12-2022 به‌چاودێرى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى هه‌رێمى كوردستان، یه‌كێتى ناوه‌ندى پایسكلسوارى كوردستان پاڵه‌وانێتى كراوه‌ى كوردستانى له‌سه‌ر ئاستى تاك به‌كۆمه‌ڵ بۆ تازه‌پێگه‌یشتووان و پێشكه‌وتووانى كوڕان له‌سه‌ر رێگه‌ى شێخ توراب له‌شارى هه‌ولێر رێكخست.

پێشبڕكێكانى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌ به‌شدارى تیپى پایسكلسوارانى كوڕانى یانه‌كانى (دهۆك و كۆیه‌ و بابه‌گوڕگوڕ و ئاڵتون كۆپرى و سۆلاڤـ) و به‌ئاماده‌بوونى موئه‌یه‌د مه‌غدید جێگرى سه‌رۆك و تاهیر عه‌زیز ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ته‌نفیزى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى هه‌رێمى كوردستان و وشیار ره‌فیق سه‌رۆك و كه‌نعان ئیسماعیل جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى ناوه‌ندى پایسكلسوارى كوردستان و سكرتێر و ئه‌ندامانى یه‌كێتییه‌كه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ناوبژیوانان به‌ڕێوه‌چوو.

*ئه‌نجامى تاك/ خاوه‌ن پله‌كانى یه‌كه‌م تا چواره‌مى پێشبڕكێى تاك به‌كۆمه‌ڵ/ پێشكه‌وتووانى كوڕان (60 كیلۆمه‌تر) به‌به‌شدارى 14 یاریزان:
1-سه‌ربه‌ست عه‌بدوڵڵا/ كۆیه‌ (1:33:24)
2-وه‌هبى سلێمان/ دهۆك (1:33:24)
3-نه‌وزاد مسته‌فا/ كۆیه‌ (1:33:24)
4-محه‌مه‌د محه‌مه‌دعه‌لى/ كۆیه‌ (1:37:11)

*ئه‌نجامى تیپ/ خاوه‌ن پله‌كانى یه‌كه‌م تا چواره‌مى پێشبڕكێى تاك به‌كۆمه‌ڵ/ پێشكه‌وتووانى كوڕان (60 كیلۆمه‌تر):
1-تیپى یانه‌ى كۆیه‌ (4:43:59)
2-تیپى یانه‌ى دهۆك (5:02:23)
3-تیپى یانه‌ى بابه‌گوڕگوڕ (5:09:44)
4-تیپى یانه‌ى ئاڵتون كۆپرى (5:52:23)

*ئه‌نجامى تاك/ خاوه‌ن پله‌كانى یه‌كه‌م تا چواره‌مى پێشبڕكێى تاك به‌كۆمه‌ڵ/ تازه‌پێگه‌یشتووانى كوڕان (20 كیلۆمه‌تر) به‌به‌شدارى 8 یاریزان:
1-هه‌ستیار فه‌تحوڵڵا/ كۆیه‌ (21:47)
2-محه‌مه‌د سادق/ دهۆك (21:57)
3-یوسف عیرفان/ دهۆك (23:41)
4-حسێن ئازاد/ دهۆك (24:44)

*ئه‌نجامى تیپ/ خاوه‌ن پله‌كانى یه‌كه‌م تا سێیه‌مى پێشبڕكێى تاك به‌كۆمه‌ڵ/ تازه‌پێگه‌یشتووانى كوڕان (20 كیلۆمه‌تر):
1- تیپى یانه‌ى دهۆك (1:10:22)
2-تیپى یانه‌ى سۆلاڤـ (1:29:40)
3-تیپى یانه‌ى كۆیه‌ (1:30:16)

دواجاریش به‌ كۆتاییهاتنى پێشبڕكێكانى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ موئه‌یه‌د مه‌غدید جێگرى سه‌رۆك و تاهیر عه‌زیز ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ته‌نفیزى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى هه‌رێمى كوردستان و وشیار ره‌فیق سه‌رۆك و كه‌نعان ئیسماعیل جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى ناوه‌ندى پایسكلسوارى كوردستان و سكرتێر و ئه‌ندامانى یه‌كێتییه‌كه‌ خه‌ڵاته‌كانیان به‌سه‌ر یاریزان و تیپه‌ براوه‌كان و راهێنه‌رانیان دابه‌شكرد.

هەروەها خەڵاتی تایبەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی و یەكێتی پایسكلسواری پێشكەشی یاریزان وەهبی سلێمان كرا كە بەم دواییە لە پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەب میدالیای زێڕی بەدەستهێنا بوو.

راگەیاندنی یەکێتی ناوەندی پایسکل سواری کوردستان.

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز