پاش وه‌ستانى خولى نایابى عیراق، یانه كوردیه‌كانى به‌شدار له خولى نایاب له هه‌وڵى خۆ نوێكردنه‌وه‌ن بۆ تۆكمه‌كردنى پێكهاته‌كانیان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى یار ییه‌كان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ر چوار یانه كوردیه‌كه له ماوه‌ى وه‌ستانى یارییه‌كان به بۆنه‌ى جامى كه‌نداو چه‌ندین گۆرانكارییان ده‌ستپێكردووه‌و له‌و ده‌ستپێكى ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش چه‌ند یاریزانێك له تیپه‌كانیان نه‌ماون و چه‌ندین یاریزان روویان له تیپه‌كانیان كردووه .
یانه‌ى نه‌ورۆزى شارى سلێمانى له پاش ده‌ستبه‌ردابوونى له چه‌ند یاریزانێك، به شێوه‌یه‌كى ره‌سمى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت بایزى به‌رگریكارى پێشووى یانه‌ى هه‌ولێر به‌ست و بڕیاریشه له رۆژانى داهاتووش چه‌ندین یاریزان بگوازێته‌وه پێكهاته‌كه‌ى .
هاوكات دووه‌م یاریزانیش رووى له نه‌ورۆز كرد حسەین عەبدول واحیدی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق و یانەکانی هەولێرو نەفتی وەسەت و نەفتی بەسرەی بوو .
سپۆرت میدیا