بڕیارە ئەمڕۆ یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق بێنە هەولێرو مەراسیمیان بۆ رێكدەخرێت و خەڵات دەكرێن، بەڵام مەراسیمەكە لە یاریگای فرەنسۆ هەریری نابێت.
لەسەر بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق دێنە هەولێر و بڕیارە لەبەردەم قەڵای هەولێر مەراسیمیان بۆ بكرێت و دواتر لە ماڵی نێچیرڤان بارزانی خەڵاتبكرێن.
پێشتر ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند لە یاریگای فرانسیۆ هەریری رۆژی دووشەمە مەراسیم و ئاهەنگیان بۆ رێك دەخرێت بەڵام دواتر پۆستەكەی سڕیەوە.