یانەی شورتەی پاڵەوانی عێراق ئیمزاکردنی گرێبەستی لەگەڵ ئاسۆ رۆستەم ئەستێرە کوردەکەی هەڵبژاردەی عێراق راگەیاند.
ئاسۆ رۆستەم هەفتەی رابردوو بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانیەوە، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی سالمیەی کوەیتی هەڵوەشاندەوەو پاش ئاراستەکردنی چەندین گرێبەست بۆی شورتەی هەڵبژارد.
ئاسۆ، بەرلەوەی پەیوەندیی بە یانەی سالمیەوە بکات، لە ریزەکانی یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی یاریی دەکرد، لە وەرزی رابردوودا بە تۆمارکردنی 18 گۆڵ دووەم باشترین گۆڵکاری خولی عێراق بوو.
مانگی رابردوو ئاسۆ رۆستەم لەگەڵ هەڵبژاردەی عێڕاقدا نازناوی جامی کەنداوی 25ی بەسرەیان بەدەستهێنا، ئەگەرچی لە پێکهاتەی سەرەکیی هەڵبژاردەکەدا نەبوو، بەڵام توانی لە پاڵەوانێتییەکەدا گۆڵێک تۆماربکات.