جەلال سەعید
گەندەڵی لە خەرجیەکان؟ نەخێر…
ئاست و توانای ڕاهێنەرو یاریزانان؟ نەخێر…
کێشەو گرفتی ژوورەکان؟ بەلێ…
نەهێشتی خۆشەویستی لە نێوان خۆیان؟ بەلێ…
یانەی هەولێر ماوەی چەند ساڵێکە بەقەیرانی بێ ئاست و نا جێگیری ئاستی یاریکردنی گوزەر دەکات.
لە وەرزی ئەمساڵدا بێ ئاست و توانای هێزی یاریکردنی زۆر بە ئاشکرا دەر دەکەوێت.
کۆمەلێک پۆست و نووسین و کۆمێنتی هەمە جۆرم بینی، پێموایە هیچێک لەوانە پەنجەیان نەخستۆتە سەر برینەکە راستەقینەکەی.
ڕەنگە ئەوان لە منێک لە یانەی هەولێر نێزیکتر بن و ئاگاداری هەندێ کەم و کورتی و ئاستی یاریکرکردنی یاریزانان و پلان و تەکتیکی ڕاهێنەر بن.
ڕۆژنامەنووسێک لە کرۆیف دەپرسی بیرت لەوە کردۆتەوە چۆن لە یانەیەکی دەوڵەمەندو خاوەن پارە ببێتەوە؟ کرۆیف لەوەڵامدا دەلێت: نەمزانیوە لە تۆپی پێ پارە گۆڵی کرد بێت و گۆڵ تۆمار بکات، یاریزانان گۆڵ تۆمار دەکەن نەک پارە.
هەر یانەیەک لە جیهان کاتێک بەو ڕۆژگارە تێ دەپەریت زیاتر بۆ کێشەو گرفت و دەستەکانی پشت پەردە دەگەرێتەوە.
بەشی زۆری کێشەکان بۆ ئەو ژورانەی لە نێو یاریگاو دەرەوەی یاریگایە.
کێشەو بێ ئاستی یانەی هەولێر لە ڕاهێنەرو یاریزانان و دارایی نییە، دەکرێت بەشێک یاریزانان لێی بەرپرسیاربن بەڵام ئەمەش بۆ هۆکاری ئەوەی لە ژورەکان دەگوزەرێت.
بمورن ئەگەر بەشێوازێکی شاراوە ووشەکانم وەشاندبێت.
بە برایانم لە هەڵسوڕێنەرانی یانەی هەولێر دەلێم: ئێوە بەر لە هەموو کەسێک دەزانن هۆکار چییەو دەشزانن چۆن چارەسەر دەکرێن…
(العاقل يفهم من غمزة)