سلێمانی یاریی هەیە

ئەمڕۆ یەکشەممە تیمی تۆپی پێی یانەی وەرزش سلێمانی یاریی هەیە.

سەعات ٢:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌کشەممە یاریگای زانکۆ لەشاری سلێمانی دەبێتە شانۆی بەیەکگەیشتنی هەردوو یانەی سلێمانی و زانکۆی جیهان.

یارییەکە یەکێک دەبێت لە یارییەکانی هەفتەی ١٣ی خولی پلەیەکی تۆپی پێی یانەکانی کوردستان و یانەی سلێمانی بەکۆکردنەوەی ١٩ خاڵ لەپلەی دووەمی ریزبەندی گشتی خولەکەدایە ، یانەی زانکۆی جیهانیش بە بردنەوەیەک و سێ یەکسان بوون شەش خاڵی هەیە و لە دواخانەی ریزبەندییەکەدایە.

بێوەی ئەحمەد

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز