سبەی دەست بەیارییەکانی خولی هەڵبژاردەی تۆپی بالەی یانە پلە نایابەکانی کوردستان دەکرێت

لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی تۆپی بالەی کوردستان، سبەی هەینی 3ی 3ی2023 بە بەشداری یانەکانی هەولێر ،شۆریجە، نیشتیمان،ئەکاد، هەڵەبجە، لەسەر ئاستی کوڕان دەست بە یارییەکانی قۆناغی یەکەم لە خولی هەڵبژاردەی تۆپی بالەی یانە پله نایابەکانی کوردستان لەهۆڵی یانەی ئەکاد لە شاری هەولێر
دەکرێت.

خشتە و کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان بەم شێوەیە بەڕێوەدەچێت:
خولی یەکەم
3ی3ی2023ـ ڕۆژی هەینی
شۆریجە ـ نیشتیمان ـ کات 2:30ی پاش نیوەڕۆ
هەولێر ـ هەڵەبجەـ کات 4:30ی ئێوارە
ئەکاد ـ چاوەڕوانە

خولی دووەم
4ی3ی2023ـ ڕۆژی شەممه
هەڵەبجە ـ شۆریجە ـ کات 2:30 ی پاش نیوەڕۆ
ئەکاد ـ هەولێر ـ کات 4:30ی ئێوارە
نیشتیمان ـ چاوەڕوانە

خولی سێیەم
5ی3ی2023 ڕۆژی یەکشەم
نیشتیمان ـ هەڵەبجە ـ2:30ی پاش نیوەڕۆ
شۆڕیجە ـ ئەکاد ـ کات 4:30 ی ئێوارە
هەولێر ـ چاوەڕوانە

خولی چوارەم
6ی3ی2023 ڕۆژی دووشەم
هەولێر ـ شۆڕیجەـ کات ـ 2:30 ی پاش نیوەڕۆ
ئەکاد ـ نیشتیمان ـ کات ـ 4:30ی ئێوارە
هەڵەبجە ـ چاوەڕوانە

خولی پێنجەم
7ی3ی2023رۆژی سێشەم
نیشتیمان ـ هەولێر ـ کات ـ 2:30ی پاش نیوەڕۆ
هەڵەبجە ـ ئەکاد ـ کات 4:30ی ئێوارە
شۆریجە ـ چاوەڕوانە

تێبینی تەواوی یارییەکان لە هۆڵی یانەی ئەکاد ـ عەنکاوە بەڕێوەدەچێت، کارو چالاکییەکانی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بە پاڵپشتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.

راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز