هه‌م شۆفێره‌و هه‌م یاریزان

تایبه‌ت به‌ سپۆرت میدیا


نه‌ریمان محه‌مه‌د، یاریزان و شۆفێرى یانه‌ى سه‌یدسادقه‌ له‌ هه‌مان كات ، له‌ كۆتا یارى تیپه‌كه‌ى له‌ خولى نایابى كوردستان به‌ درێسى ژماره‌ 77 ده‌ركه‌وت و یاریكرد .

ته‌یب حاجى ره‌شید ، سه‌رۆكى یانه‌ى سه‌یدسادق له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ ( سپۆرت میدیا)ى وت، نه‌ریمان ماوه‌ى چه‌ند ساڵه‌ له‌ یانه‌كه‌مانه‌و كه‌سێكى دڵسۆزى وه‌رزشه‌ ، هه‌ر ئه‌ركێكى پێ سپێردرابێت دڵسۆزانه‌ جێبه‌جێىى كردووه‌ ، به‌ده‌ر له‌وه‌ش یاریزانێكى ئاستبه‌رزه‌ .

وتیشى ئه‌و یاریزانه‌ به‌ ره‌سمى ناوى له‌ په‌ڕاوى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان تۆماركراوه‌و هیچ كێشه‌یه‌كى نییه‌و له‌ زۆربه‌ى یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌ پێكهاته‌كه‌مان بووه‌ .

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز