سپۆرت میدیا
هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئۆلۆمپیی عێراق به‌شدارى له پاڵه‌وانێتى دۆستانه‌ى ده‌وحه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات كه هه‌ڵبژارده‌كانى ( عێراق،قه‌ته‌ر ، سعودیه ، كوه‌یت، كۆریاى باشوو، ئیمارات، عومان، ڤێتنام ، كیرگزستان، تایلاند) به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن .
هه‌ڵبژارده‌ى عێراق رۆژى 22-3-2023 له سه‌عات 10:45،ى شه‌و به‌رامبه‌ر ڤێتنام له‌سه‌ر یاریگه‌ى غه‌رافه یه‌كه‌م یارى ئه‌نجام ده‌دات ، سێ رۆژ پاش ئه‌ویش له یاریگه‌ى یانه‌ى قه‌ته‌ر له سه‌عات 8:30ـى شه‌و رووبه‌رووى كۆریاى باشوور ده‌بێته‌وه .
سێیه‌م یاریشى به پێى سیستمى پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كرێت .