هه‌ولێر به‌ بردنه‌وه‌ قۆناغى دووه‌مى ده‌ستپێكرد

سپۆرت میدیا

تیپى تۆپى پێى یانه‌ى هه‌ولێر كاروانى یارییه‌كانى له‌ قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى عێراق به‌ سه‌ركه‌وتن ده‌ستپێكرد .

هه‌ولێر له‌ سه‌ر یاریگاى فرانسوا هه‌ریرى میواندارى كردو به‌ زه‌حمه‌ت و به‌ گۆڵێك كه‌ له‌ رێگه‌ى لێدانى سزاوه‌ ئه‌مجه‌د رازى له‌ خوله‌كى ٨٠ تۆماریكرد توانیان یارییه‌كه‌ ببه‌نه‌وه‌ .

هه‌ولێر له‌ جه‌وله‌ى داهاتوو له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى ده‌بێته‌ میوانى كاره‌با.

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز