ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 26-3-2023 قۆناغێكى نوێى كاركردن له سه‌رجه‌م ژانره‌كانى سپۆرت میدیا له چوارچێوه‌ى چه‌ترى مه‌كته‌بى راگه‌یاندنى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان ده‌ستپێده‌كات .
له‌م قۆناغه‌دا، سپۆرت میدیا به گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره‌وه درێژه به كاره‌كانى ده‌دات ، له رێگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كارى میدیایی وه‌رزشى به هه‌واڵ و راپۆرت و دیدار‌و به‌رنامه‌و گواستنه‌وه‌ى راسته‌وخۆو چه‌ندین ژانرى تر‌ى رۆژنامه‌وانى .
هاوكات 24 سه‌عاتى به‌رده‌وام له رێگه‌ى ناونیشانى وێب سایتى www.sportmedia.krd و ته‌واوى پلاتفۆرمه میدیاییه‌كان كاره‌كانى بڵاوده‌كاته‌وه‌و له بۆنه تایبه‌ته وه‌رزشییه‌كانى ناوخۆ‌و جیهانیش له رێگه‌ى تۆڕى په‌یامنێرانى هه‌واڵ و بابه‌تى ده‌بێت .
ئه‌م قۆناغه كه به هه‌ستكردن به پێشكه‌وتنى بوارى وه‌رزش و گرنگیدان به وه‌رزشى ناوخۆ‌و وه‌رزشكارانى كوردستان له لایه‌ن مه‌كته‌بى راگه‌یاندنى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستانه‌وه‌یه ، ده‌بێته وێستگه‌یه‌كى گه‌وره بۆ پێشكه‌وتنى ئه‌و بواره گرنگه‌ى ئێستا ژیانى داگیركردووه .