بزانە مەلەکردن رۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە؟

كەسی ڕۆژوەوان چالاك دەكات

 

لقی سلێمانی یەکێتیی یارییە ئاوییەکان بە پشت بەستن بە چەند ئایەتێکی قورئانی راگەیەندراوێکی لەسەر مەلەکردن لە مانگی رەمەزان بڵاوکردۆتەوە.

بە پێی راگەیەندراوەکە ، هیچی تێدا نییە بۆ رۆژووەوان كە مەلەوانی بكات لە ناو دەریا یاخود لە ناو گۆمدا جا یەكسانە ئەو گۆمە قووڵ بێت یان نا، ئەوە هەرچۆنێك دەیەوێ‌ مەلەوانی دەكات و خۆی نقوم دەكات لەناو ئاوەكەدا، بەڵام دەبێ‌ سوربێ‌ لەسەر ئەوەی ئاو نەچێتە ناو لاشەی ، ئەوەندەی كە دەتوانێت، وە ئەم مەلەوانی كردنەش كەسی ڕۆژوەوان چالاك دەكات و یارمەتی دەدات لەسەر ڕۆژوەكە

سڵاوی وەرزشی ….
بابەت / ڕونکردنەوە
حوکمی مەلەوانی کردن بۆ کەسی ڕۆژووەوان (حكم السباحة في نهار رمضان)
بە زمانی کوردی
حوكمی مەلەوانيكردن بۆ كەسی ڕۆژووەوان
پرسیار: ئایا حوكمی مەلەوانیكردن لە ناو دەریا یاخود لە ناو مەلەوانگە و گۆمدا لە ڕۆژی ڕەمەزان چییە ؟
وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی و ئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌.
دەڵێین: هیچی تێدا نییە بۆ رۆژووەوان كە مەلەوانی بكات لە ناو دەریا یاخود لە ناو گۆمدا جا یەكسانە ئەو گۆمە قووڵ بێت یان نا، ئەوە هەرچۆنێك دەیەوێ‌ مەلەوانی دەكات و خۆی نقوم دەكات لەناو ئاوەكەدا، بەڵام دەبێ‌ سوربێ‌ لەسەر ئەوەی ئاو نەچێتە ناو لاشەی ، ئەوەندەی كە دەتوانێت، وە ئەم مەلەوانیكردنەش كەسی ڕۆژوەوان چالاكدەكات و یارمەتی دەدات لەسەر ڕۆژوەكەی، وە هەرشتێك لەسەر گوێڕایەڵی خوا چالاككەر بێت، ئەوە ڕێگری لێناكرێت‌، چونكە پەرستن سووك و ئاسان دەكات لەسەر كەسی خواپەرست، خوای گەورەش لەكاتی باسكردنی ئایەتەكانی ڕۆژوو دەفەرموێت:
(يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ) ﴿١٨٥﴾
واتا: خوا ئاسانی ئەوێ‌ بۆ ئێوە و گرانی و قوڕسی ناوێت بۆتان، قەزای ڕەمەزانتان لەسەر دانرا تا مانگەكە بە تەواوی بگرن و بەگەورە ناوی خوا بەرن لەسەر ئەو ڕێنموویییەی كە كردوونی, تاوه‌كو له‌ كه‌سانی شوكرانه‌ بژێربن .
پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) دەفەرمووێت: «إن الدين يُسر ولن يشاد الدين أحد إلا غلبه» [رواه البخاري] واتا: بەڕاستی ئایین ئاسانە و، هەركەسێكیش دین لەسەر خۆی قورس بكات ئیللادین زاڵ دەبێت بەسەری.
كەواتە هیچی تێدا نییە مەلەوانی بكات لە ناو گۆم هەروەكو هیچی تێدا نییە كە خۆی بشوات لەبەر ڕەشاش و جگە لەویش. خواش زاناترە.

 

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز