ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 5ی4ی2023″ سةعات 8:15ی خوله‌كی شه‌و كۆتا یاری له پاله‌وانێیه‌تی تێنسی كراوه‌ی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان له یاریگای ئه‌كوا پاركی یه‌كێتی تێنسی هه‌ولێر له نێوان هه‌ردوو یاریزان محه‌ممه‌د ئه‌بو زه‌ید و محه‌ممه‌د ئه‌بو هاشم به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پاله‌وانێیه‌تی تێنسی كراوه‌ی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تێنسی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، له یاری كۆتاییشدا نازناوی پاله‌وانێتییه‌كه و جام و مه‌دالیا به پاله‌وانان ده‌درێت.
لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دامه‌زراوه‌ی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان كاروچالاكییه‌كانی به پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان