ئەمڕۆ ٦ ی نیسان ڕۆژی جیهانی وەرزشە بۆ گەشەپێدان و ئاشتی .

هۆکارێکی گەورەی لەشساخی

 

لەسەرەتای درووست بوونی مرۆڤایەتییەوە وەرزش تەنها هۆکارێك بووە بۆ لەش ساغی و ئاسودەیی ئینسانەکان و بەردەوام بوونیان
لە ژیاندا و مانەوەیان بە بەهێزی .
دواتر قۆناغ بە قۆناغ پەرەی سەند تا گەیشت بە درووست بوونی ئۆڵۆمپیاد و دامەزراندی یەکێتییە وەرزشییەکان ،
کە لە ئێستادا بەفەرمی نزیکەی ( ٤٠ ) یەکێتی وەرزشی
لە سەرانسەری جیهاندا بوونی هەیە .

له‌ ساڵی ( 2013 ) نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر داوای
ڕێكخراوی یونسكۆی جیهانی بڕیاریدا ڕۆژی ( ٦ / ٤ )ـی هەموو ساڵێك دیاری بکات بە ڕۆژی جیهانی وه‌رزش بۆ گەشە پێدان و ئاشتی .
لەجیهانی ئەمڕۆشدا وەرزش بۆتە ناسنامەی نەتەوەکانە و ھۆکارێکی گرینگە بۆ بەرەو پێشبردنی وڵاتان لەڕووی کەرتی تەندرووستی و گەشتیاری و ئابورییەوە .
هەروەها بەهۆی میوانداری کردنی پاڵەوانیەتییە وەرزشییەکان ڕێژەیەکی زۆر لە گەشتیاران ئاشنا دەبن بە کلتوور و کەڵچە و
دابوونەریتی ئەم وڵاتە .
مۆندیالی( ٢٠٢٢ )ـی قەتەر یەکێکە لە نمونە دیاروو بەرچاوەکان
کە سەرنجی تەواوی جیهانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاو دووپاتی کردەوە کە تەنها وەرزشە کۆکەرەوەی هەموو دەنگ و ڕەنگ و ئاینەکانە .

بەداخەوە له‌ هەرێمی كوردستان رۆژێکی دیاری کراومان نییە تایبەت بێت بە وه‌رزش ، کە لەئێستادا تاکە ڕێگایە بۆ ئەوەی
کورد وەك و نەتەوەیەکی دێرینی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و خاوەن زمان و شارستانیەت خۆی بناسێنێت بە وڵاتانی دونیا .
ئەمەش ئەرکی بەرپرسانی وەرزشییە کە لەڕێگەی پەرلەمانی کوردستانەوە بتوانن بەیاسا ڕێکی بخەن و لەم ڕۆژەدا لە تەواوی
ناوەندەکانی خوێندن فێستیڤاڵ و چالاکی وەرزشی ئەنجام بدەن .

لەکۆتایدا دروود بۆ ڕۆحی تەواوی شەهیدان و کۆچ کردووانی
وەرزش لەکوردستان دەنێرم و هیوای زوو باش بونەوە
بۆ ئەستێرەی دیاری تۆپی پێی کورد کاپتن ( دیار ڕەحمان )
دەخوازم .

✍️” سەردەم بەکر مامۆستای وەرزش .

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز