وەرزش کردن لەکاتی ڕەمەزان دا

بڕێکی باش لە پڕۆتین و کاربۆهیدراتی تیایە

زۆر کەس هەوڵ ئەدەن بەردەوام بن لە وەرزش کردن و شێوازی ژیانیان تێک نەدەن، بەڵام تینویەتی و هیلاک بوونی ڕۆژوو بەربەستی سەرەکیە لەبەردەمیان، کە واز لە وەرزشیش ئەهێنن دوای ڕەمەزان کێشیان زیاد ئەکات و لیاقەیان نامێنێ.
-ئەگەر کەسێک بیەوێت بە ڕۆژ وەرزش بکات وا باشە عەسرێکی فێنک و سەعاتێک پێش بەربانگ وەرزشێکی سووک بکات وەکو ڕۆیشتن و وەرزشی سویدی و ئامێری ڕاکردن، نابێت وەرزشی قورس و بەرز کردنەوەی قورسایی بکات.
-لەکاتی ڕۆژوو شکاندن پێویستە ئاو و شلەمەنی زۆر بخواتەوە ، لە بەینی بەربانگ و پارشێو بەلایەنی کەمیەوە ۳ لیتر ئاو بخواتەوە. بۆ بەربانگ شۆربای نیسک زۆر بەسوودە، چونکە بڕێکی باش لە پڕۆتین و کاربۆهیدراتی تیایە.
خواردنی مۆز و خورما بۆ وەرزشەوان زۆر باشە چونکه دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم کە ماندویەتی و شەکەتی و گرژبوونی ماسولکەکان دوای وەرزش کردن کەم ئەکەنەوە.
-پێویستە سەوزە و میوە و شەربەت و شیر زۆر بخورێتەوە بڵام دوور کەونەوە لە خواردنەوەی چا و قاوە و بیبسی کە لێدانی دڵ زیاد ئەکەن و میزپێکەرن و جەستە ووشک ئەکەنەوە.
-وا باشه دوورکەونەوە لە وەرزش کردنی لەبەر تیشکی خۆر و لە کاتی نیوەڕوان بۆ ئەوەی ووشک نەبنەوە و گورچیلەیان زیانی پێ نەگات.، وەرزش کردن بۆ ماوەیەکی درێژ (لە سەعاتێک زیاتربێ) شەکرەی خوێن زۆر دائەبەزێنی و دوور نیە زیان بە مێشک و دڵ بگەیەنێت.
-تا ٢ سەعاتیش دوای بەربانگ وەرزش کردن تەندروست نیە چونکە لەوکاتەدا جەستە سەرقاڵی گەدە و ڕیخۆڵەکانە بۆ هەرس کردنی خواردن و دەستکەوتنی ووزە و ناپرژێتە سەر وەرزش کردن!
د.داهات حەوێزی
پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە
Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز