پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى هه‌مووانى راماڵى

سپۆرت میدیا

تیپى باله‌ى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ، سه‌رجه‌م یارییه‌كانى گردبوونه‌وه‌ى دووه‌مى خولى بژارده‌ى باله‌ى عێراقى به‌سه‌ركه‌وتن كۆتایپێهێنا .

له‌ سێیه‌م یاری گردبوونه‌وه‌ى دووه‌م كه‌ له‌ شارى سلێمانى به‌رێوه‌چوو، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌رامبه‌ر گازى جنوب وه‌ستاییه‌وه‌و یانه‌ى میواندار توانى به‌ ئاستێكى به‌رزو به‌ سێ سێتى بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ له‌ گازى پێشه‌نگى ریزبه‌ندى بباته‌وه‌ كاتێك خاڵى سێته‌كان پێكهاتبوو له‌ 25 – 23 ، 27 – 25 ، 26 – 24

قۆناغى بژارده‌ له‌ چوار گردبوونه‌وه‌ پێكهاتووه‌و پاش كۆتایهاتنى گردبوونه‌وه‌ى دووه‌م ریزبه‌ندى تیپه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه‌

گازى جنوب 44 خاڵ

پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى 42 خاڵ

شوڕته‌ 41 خاڵ

هه‌ولێر 31 خاڵ

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز