یارییه‌كه سه‌عات 9:45 ـى شه‌و له‌سه‌ر یاریگاى فرانسوا هه‌ریرى ده‌ستپێده‌كات ، لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی پێنجەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی عێڕاق
هەردوو یانەی هەولێر و دهۆك لە مێژووی خۆیاندا لە (42) یاری ره‌سمیدا لە خولەکانی تۆپی پێی عێراقدا رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە، کە ئامارەکانیان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
– 42 یاری ره‌سمى
– 15 بردنه‌وه بۆ هه‌ولێر
– 14 بردنه‌وه بۆ دهۆك
– 13 یه‌كسان بوون
– یانه‌ی هه‌ولێر 49 گۆڵی له یانه‌ی دهۆك كردووه.
– یانه‌ی دهۆك 43 گۆڵی له یانه‌ی هه‌ولێر كردووه.