مۆندیالى هه‌رێمه‌كان له‌ كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

دووەمجارە هەرێمی کوردستان میوانداری ئەم جۆرە پاڵەوانێتییە دەکات

یه‌كێتیی تۆپی پێی کۆنیفا، بەشێوەیەکی ره‌سمى مافی میوانداریکردنی یارییەکانی جامی کۆنیفای 2024ـی به‌خشییه‌ هەرێمی کوردستان.

پاش ئه‌وه‌ى مانگى رابردوو شاندێكى كۆنیفا سەردانی شارەکانی هەرێمی کوردستانی کرد، دواجار یه‌كێتییه‌كه‌ بریاریدا ئه‌و مافه‌ بداته‌ كوردستان و یارییه‌كانى تێدا به‌ڕێوه‌بچێت .

بڕیارە یارییەکانی جامی کۆنیفا لە ناوەڕاستی ساڵی 2024 لەسەر یاریگەکانی فرانسۆ هەریری، سلێمانی، دهۆک لەگەڵ زاخۆ بەڕێوەبچن.

دووەمجارە هەرێمی کوردستان میوانداری ئەم جۆرە پاڵەوانێتییە دەکات، پێشتر جامی ڤیڤای تایبەت بە هەرێمەکانی جیهانی کرد و هەڵبژاردەی کوردستان نازناوەکەی بردەوە.

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز