له خولى پله‌یه‌كى عێراق، تیى تۆپى پێى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى و له شارى به‌سره بووه میوانى یانه‌ى به‌حرى، پێشمه‌رگه له سه‌ره‌تاى یارییه‌كه به دوو گۆڵ پێشكه‌وت، به‌ڵام یانه‌ى میواندار به كه‌متر له دوو ده‌قیقه دوو گۆڵیان تۆماركرده‌وه‌و یارییه‌كه له گێمى یه‌كه‌م به‌یه‌كسان بوونى هه‌ردوولا كۆتایهات ، پاش ئه‌وه‌ى به‌حرى لێدانێكى سزایان له‌ده‌ستدا، سالح موتڵه‌گى یاریزانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى توانى گۆڵى سێیه‌م و سه‌ركه‌وتن تۆماربكات و یارییه‌كه‌ش 3-2 له به‌رژه‌وه‌ندى پێشمه‌رگه كۆتایهات و یانه‌كه‌ى شارى سلێمانى له خانه‌ى دووه‌م مایه‌وه .