سپۆرت میدیا
لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ، پاش چوار رۆژ رکابەری نێوان 12 هەڵبژاردە بۆ ئاستی کوڕان و کچان پاڵەوانێتی خۆرئاوای ئاسیا بۆ یارییەکانی گۆڕەپان ومەیدان کۆتایهات.
عێراق وەک هەمیشە پێکهاتەکەی لە ئاستی کچان بە چەندین راکەری کورد بەهێز کردبوو، پاش گەرانەوەی جارێکی تر بۆ پێکهاتەی هەڵبژاردەکە بەهۆیدابڕانی بە پێکانەوە، دلسۆز عوبێد یاریزانی کوردی یانەی سیروانی نوێ ، لە راکردنی 100مەتر بەربەستی کچان پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و پلەیدووەمیش کە پێش دڵسۆز بوو بۆ کوردستان بەمۆی راکەری کوردی هەڵبژاردەکە بوو کە هەر ئەم یاریزانە توانی لە راکردنی 400مەتر بەربەستی کچان ، پلەییەکەمی دەستەبەر بکات و مەوداکەی ئەو راکردنەی بە 1:4:86 دەقیقە بڕی و باشترین ژمارەی عێراقیشی بۆ خۆی تۆمارکرد ، بەدەر لەو دوو مەدالیایەکوردستان چنییەوە بەشداری راکردنی پۆستەی تێکەڵی کردوو توانی میدالیای برۆنز بۆ عێراق بباتەوە، هاوکات لە پۆستەی 4×100 کچانیش یاریزانانی کورد، دڵسۆز عوبێدو دێرین بەختیارو کوردستان بەمۆ میدالیای زیویان بۆ عێراق دەستەبەر کرد.
هەر لەو پاڵەوانێتییە کە لە کۆی گشتی میدالیاکان عێراق 24 میدالیایان کۆکردەوە، بە 8 زێڕو 7 زیوو 9 بڕۆنز ، نەورۆز ئەحمەدی یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە پاڵەوانێتییەکە پلەی سێیەمی یاری سێبازی بۆ ئاستی کچان بەدەستهێناو ئاسیا عەزیز، یاریزانی فڕێدانی رمی هەڵبژاردەیعێراق و یانەی سیروانی نوێ ئەویش توانی میدالی زێری رکابەرییەکەی بباتەوە و باشرین ژمارەی ژیانی خۆی تۆمار بکات.