سپۆرت میدیا
له خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق، نه‌ورۆز له مه‌لعه‌به‌كه‌ى سلێمانى تووشى دۆران هات .
نه‌ورۆز پاشنیوه‌رۆى ئه‌مرۆ میواندارى كه‌ربه‌لاى كرد‌و یارییه‌كه‌ش به گۆڵێكى بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندى تیپى میوان كۆتایهات .
پاش یارییه‌كه‌ش وه‌لى كه‌ریمى راهێنه‌رى نه‌ورۆز ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌ش ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه‌ى كرد‌و بریاره له چه‌ند سه‌عاتى داهاتوو بریار له‌سه‌ر داواكه‌ى ئه‌و راهێنه‌ره بدرێت .
هه‌ر ئه‌مرۆ زاخۆ میواندارى كاره‌باى كرد‌و یانه‌كه‌ى خاپور توانى به دوو گۆڵى بێوه‌ڵام یارییه‌كه بباته‌وه .