
كاروانى یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى كوردستان كۆتایهات، به بردنه‌وه‌ى له ده‌ربه‌ندیخان له دواجه‌وله‌ى یارییه‌كان به دوو گۆڵى بێوه‌ڵام ،زاخۆ پلیتى یارى پاشكۆى وه‌رزى داهاتووى مسۆگه‌ر كرد كه بریاره هه‌فته‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵ یانه‌ى سلێمانى ئه‌نجامى بدات و چه‌مچه‌ماڵیش به‌و ئه‌نجامه‌ى ده‌ربه‌ندیخان و زاخۆ بۆ ریزى پله‌یه‌كه‌كانى وه‌رزى داهاتوو دابه‌زى ,
ته‌واوى ئه‌نجامه‌كانى ئه‌مرۆ به‌م شێوه‌یه بوو
سیروانی نوێ (2) _ شێروانە (1)
دهۆک (3) _ سۆران (0)
ئاڕاڕات (1) _ شەقڵاوە (3)
دەربەندیخان (0) _ زاخۆ (2)
سەیدسادق (4) _ ئاکرێ (1)
پێشمەرگەی هەولێر (2) _ چوارقوڕنە(1)
هەندرێن (1) _ برایەتی(1)