كۆمه‌ڵه‌كه‌ى عێراق له‌ جامى ئاسیا ئاشكرا بوو

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر، تیروپشكى جامى ئاسیا بۆ تۆپى پێ راكێشرا .

عێراق كه‌وته‌ كۆمه‌ڵه‌ى چواره‌م به‌رامبه‌ر ژاپۆن و ئه‌نده‌نوسیاو ڤێتنام یاریده‌كات .

یارییه‌كان له‌ رۆژانی 12/1 تا 10/2/2024ـى ساڵى داهاتوو به‌رێوه‌ده‌چێت ، 24 هه‌ڵبژارده‌ له‌ قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كان به‌شدارن و دابه‌شى شه‌ش كۆمه‌ڵه‌ كراون .

هەڵبژاردەكانی خاوەن پلەی یەكەم و دووەمی كۆمه‌ڵه‌كان راستەوخۆ دەگەنە قۆناغی دووەمی یارییەكان، لەگەڵ ئەمانیشدا باشترین چوار هەڵبژاردەی خاوەن پلەی سێیەمی دەگەنە قۆناغى شانزه‌.

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز