سپۆرت میدیا
به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى یارى پاشكۆى گه‌یشتن به خولى نایابى كوردستان بۆ وه‌رزى داهاتوو، تیپى تۆپى پێى یانه‌ى سلێمانى گه‌یشته شارى هه‌ولێرو یه‌كه‌م یه‌ى مه‌شق و راهێنانیان ئه‌نجامدا .
یارییه‌كه‌ى سلێمانى به‌رامبه‌ر زاخۆ ده‌بێت كه ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایاب پێش كۆتایی ریزبه‌ندى به‌ده‌ستهێناو یارییه‌كه‌ش رۆژى چوارشه‌ممه 17-5-2023 به‌رێوه‌ده‌چێت .
خه‌سره‌و گورونى سه‌رپه‌رشتیارى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى سلێمانى رایگه‌یاند، متمانه‌ى به یاریزانان و ستافى راهێنه‌رى هه‌یه كه یانه‌كه بگه‌یه‌ننه ریزى یانه نایابه‌كان و یارییه‌كه ببه‌نه‌وه.