
سپۆرت میدیا
به بردنه‌وه‌ى له ئینته‌رمیلان به گۆڵێكى بێوه‌ڵام، یانه‌ى مانچێسته‌ر سیتى بووه پاڵه‌وانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا .
له یارى كۆتایی خوله‌كه‌دا كه له‌سه‌ر یاریگاى ئه‌تاتورك له ئیسته‌نبوڵ به‌رێوه‌چوو، هه‌ردوو یانه‌ى مانچێسته‌رسیتى ئینگلیزى و ئینته‌رمیلانى ئیتاڵى رووبه‌رووى یه‌كتر بوونه‌وه .
گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه بێگۆڵ كۆتایهات ، له گێمى دووه‌مى یارییه‌كه باڵاده‌ستى سیتى به گۆلێكى رۆدرى شكاییه‌وه‌و هه‌ر به‌و گۆڵه‌ش توانیان نازناوه‌كه بۆ باكوورى له‌نده‌ن ببه‌نه‌وه .