یەک شەممە (11-6ـ2023) بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .
1– یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پیروزبایی لە هەردوو یانەی وەرزشی ئافرەتانی هەوڵێر و یانەی زاخو دەکات بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەكە م و دووەمی خولی فوتساڵی کچانی كوردستان بۆ وەرزی 2022 – 2023 .
2 –سەبارەت بە یاری نێوان یانەی ئافرەتانی هەولێر و یانەی سەید سادق :
بەهۆی ئامادەنەبوونی یانەی سەید سادق لەیاری چوارگۆشەی زیڕینی خولی فوتساڵی کچانی کوردستان ، بریاردرا بە پێژاردن بەبڕی یەك ملیون دینار .
3 – راسپاردنی لیژنەی رێککاری و سزادان بۆ بەدواداچوون بە پەڵپی یانەی بەردەرەش لەسەر یانەی شیلادزی .
4 – سەبارەت بە یاری نێوان یانەی خەبات و یانەی سنوور :
بەهۆی وەرگرتنی كارتی سوور لەلایەن ناوبژیوانی یاری بۆ راهێنەری یانەی سنوور ( بارزان ئەیوب ) ، بڕیاردرا بە پێبژاردنی بە بڕی 250 هەزار دینار .
5 – سەبارەت بە یاری نێوان یانەی خورماڵ و یانەی هەڵەبجەی شەهید :
أ – بەهۆی دەرچوونی لەگیانی وەرزشی بەرامبەر بە ناوبژیوانانی یاری ، بریاردرا بە راگرتنی بزیشكی یانەی خورماڵ ( ئیسحاق رەشید ) تاكۆتایی خول و پێبژاردن بە بڕی 250 هەزار دینار .
ب – بەهۆی دەرچوونی لەگیانی وەرزشی بەرامبەر بە ناوبژیوانانی یاری ، بریاردرا بە راگرتنی یاریزانی یانەی خورماڵ ژمارە 33 ( هونەر تەها ) تاكۆتایی خول و پێبژاردن بە بڕی 250 هەزار دینار .
6 – سەبارەت بە پەڵپی یانەی هەڵەبجەی شەهید لەسەر یانەی خورمال :
دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە دەربارەی ناوەڕۆکی پەڵپی یانەی هەڵەبجە بۆمان دەرکەوت کەوا یانەی خورماڵ ساختە و سەرپێچی کردووە لە باجی راهێنەر و چەند کەسێکی دەستەی هونەری لە پێدانی باجەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کەوا ئەو باجانەیان بە کەسانێک داوە هەڵگری هەمان ناوی سەر باجەکان نەبوون .
ئەمەش پێچەوانەی رێنمایەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و یاساکانی تۆپی پێیە ، دەچێتە کاری سەختەکاری و فێڵکردن لە ناوبژیوانان و سەرپەرشیاری یاری .
بۆیە بڕیاردرا بە :
آ- پێبژاردنی یانەی خورمال بەبڕی 2 ملیون دینار .
ب- دوورخستنەوەی ئەم ناوانەی خوارەوە بۆ ماوەی دوو وەرز (2023-2024 و2024 – 2025 ) لە چالاكیەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان .
1 – عەتا حمید .
2 – ستار أنور .
3 – نەورس فاروق .
4 – سامان رووف .
ج – راگرتنی ( تالیب كامل ) سەرپەرشتیاری یانەی خورماڵ بۆ دوو یاری وە ئامادەبوونی لە كووبوونەوەی داهاتووی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان .
راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان