یاریزانێک هێرش دەکاتە سەر یانەی بەرشەلۆنە

یاریزانێک هێرش دەکاتە سەر یانەی بەرشەلۆنە

 

ماڵکۆم دی ئۆلیڤێرای بەڕازیلی هێرش دەکاتە سەر یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و بە نادادپەروەر لە قەڵەمیان دەدات.
لە نوێترین لێدوانیدا بۆ میدیاکان سەبارەت بەو ماوەیەی لەو یانەیە یاری کردووە، ماڵکۆم هێرش دەکاتە سەر یانەی بەرشەلۆنە و دەڵێت: ئەو ماوەیەی لە بەرشەلۆنەم بوو یانە کەتەلۆنییەکە لەگەڵ مندا دادپەروەر نەبوو.

یاریزانە بەڕازیلییەکە کۆتایی بە قسەکانی دێنێت و دەڵێت: کاتەکانم لە بەرشەلۆنە زۆر خێرا ڕۆیشت، بەڵام زۆر شت فێربووم، جێهێشتنی یانەکەم هەڵبژارد بۆ ئەوەی خولەکی زیاتر یاری بکەم.

ماڵکۆم لە سەردەمی ڕاهێنەرایەتی ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد، بەڵام وەک یاریزانی سەرەکی مامەڵەی لەگەڵ نەکرا و ناچاربوو لە یانەکە بڕوات و پەیوەندی بە یانەی زینت سانبترسبورگی ڕووسییەوە بکات.

 

 

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز