یانە ڕاقییەکەی پرێمەرلیگ گرێبەستێکی نامۆی ئەنجام دا

میلنەر لە هاوینی ئەمساڵ بۆندەکەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپووڵ کۆتایی هات

 

یانەی برایتۆنیی ئینگلیزیی کە بەیانەیەکی ڕاقی ئەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزی ناسراوە، گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێکی بە تەمەن ئەنجام دا.

لە پێگەی تایبەتی خۆی یانەی برایتۆنی شەشەمی ئەم ورزەی پرێمەرلیگ ڕاگەیاند، بۆ یەک وەرز و تا هاوینی داهاتوو گرێبەستیان لەگەڵ (جەیمس میلنەر”ی تەمەن 37 ساڵ ئەنجام داوە و یاریزانەکە بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بەو یانەیەوە کردووە.

میلنەر لە هاوینی ئەمساڵ بۆندەکەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپووڵ کۆتایی هات، ئەمەش پاش هەشت وەرز یاریکردن بۆ ئەو یانە سوورپۆشەوە.

میلنەر کە دەستەڕاستی یۆرگن کڵۆپ هەژمار دەکرا، لەگەڵ لیڤەرپووڵ توانی لەو ماوەیەدا نازناوی پریمەرلیگ و چامپیۆنسلیگ و جامی یەکێتی ئینگلتەرا و جامی سوپەری ئەوروپا و جامی جیهانی یانەکانی بەدەست بهێنێت.

 

 

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز