ئه‌مشه‌و چاوه‌كان له‌سه‌ر رۆناڵدۆیه‌

لە بەرامبەر بۆسنە و هەرزەگۆڤینا

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال، ئەستێرەی یانەی ئەلنەسری سعودی، له‌به‌رده‌م تۆماركردنى ژمارەیه‌كى پێوانەییه‌ وەک یه‌كه‌م یاریزانى پۆرتوگال لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئه‌مشه‌و شەممە بەرامبەر بۆسنە و هەرزەگۆڤینا لە پاڵاوتنەکانی جامی ئەوروپا “یۆرۆی 2024”.

ڕۆناڵدۆ بەشداری 198 یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ پورتوگال کردووە، 122 گۆڵی تۆمارکردووە، بەو پێیەی دوو یاری ماوە بۆ ئەوەی بگاتە 200 یاری نێودەوڵەتی، کە ڕەنگە لە بەرامبەر بۆسنە و هەرزەگۆڤینا و ڕۆژی سێشەممەش بەرامبەر ئایسلەندا بەدەستی بهێنێت.

هەڵبژاردەی پورتوگال بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەی 8ـى گرتووە لە دوو سەرکەوتنی لەسەریەک بەرامبەر لیختنشتاین و لۆکسمبۆرگ.

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز