ئیسپانیا بووه‌ پاڵه‌وانى نه‌یشن لیگ

سه‌ركه‌وتووبوون و نازناوه‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه‌

سپۆرت میدیا

هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئیسپانیا ، نازناوى جامى نه‌یشن لیگى به‌ده‌ستهێنا پاش ئه‌وه‌ى به‌ لێدانه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان به‌ربه‌ستى كرواتیاى بڕى .

له‌ یارى كۆتایی ئه‌و جامه‌ كه‌ ئه‌مشه‌و به‌رێوه‌چوو،كاتى ئاسایی یارییه‌كه‌ به‌ یه‌كسانبوون كۆتایهات ، بۆیه‌ ناوبژیوان هه‌ردوو تیپى به‌ لێدانى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ كردو له‌وه‌شدا ماتادۆره‌كان سه‌ركه‌وتووبوون و نازناوه‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه‌.

پێشترو له‌ یارى دیاریكردنى پله‌به‌ندى ، ئیتاڵیا 3-2 له‌ هۆڵه‌نده‌ى برده‌وه‌و پله‌ى سێیه‌مى جامه‌كه‌ى به‌ده‌ستهێنا .

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز