ھاورێ رواندزی وەک جێگری بەڕێوەبەری گشتی وەرزش دەستبەکار بوو

بۆ پێشخستنی بواری وەرزش

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی خەلیل عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری گشتی دیوان و سەردار ئیسماعیل بەڕێوبەری گشتی وەرزش و دەلیل جەمال، بەڕێوبەری نووسینگەی وەزیر، لە مەراسیمێکدا هاوڕێ عەلی صدیق ڕواندزی، وەک جێگری بەڕێوبەری گشتی وەرزش دەستبەکار بوو.

لە مەراسیمەکەدا، کە ژمارەیەک لە وەرزشوانان و فەرمانبەران ئامادە بوون، سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی مەحموود عەزیز، جێگری بەڕێوبەری گشتی پێشووی وەرزش کرا لە پای هەوڵەکانی بۆ پێشخستنی بواری وەرزش و خزمەتەکانی لەو بوارەدا.

لە بەشێکی دیکەی مەراسیمەکەدا دوای ناساندنی جێگری نوێی بەڕێوبەری گشتی هاوڕێ عەلی صدیق ڕواندزی، وێڕای پیرۆزبایی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواسترا.

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز