ئەو درێسەی هەڵبژاردەی عێراق کە جامی رۆژئاوای ئاسیای بۆ یاری فوتساڵ لە لایەن کاپتنەکە کوردەکەی هەڵبژاردەکە پێ بەرز کرایەوە پێشکەشی سپۆرت میدیا کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، دەریا دارا کاپتنی هەڵبژاردەی فۆتساڵی کچانی عێراق سەردانی سپۆرت میدیای کردو لە پای پاڵپشتی بۆ هەڵبژاردەکەو یاریزانە کوردەکان لە تەواوی یارییەکان ئەو درێسەی لە ساڵی رابردوو جامەکەی پێ بەرز کردەوە پێشکەشی سپۆرت میدیای کرد.
دەریا دارا، یەکەم کاپتنی کوردە لە مێژووی هەڵبژاردە جیاوازەکانی عێراق بتوانێت جامێک بۆ وڵاتەکەی بەرز بکاتەوە