یوسف گەڕایەوە ئەڵمانیا

یاریزانی کوردی هەلبژاردەی عێراق، یوسف ئەمین بەرەو یانەی ئینتراخت برونشفیگی پلە دووی خولی ئەڵمانیا

یانه‌یه‌كى به‌شدار له‌ خولى پله‌ دووى ئه‌ڵمانیا ، گواستنه‌وه‌ى یوسف ئه‌مینى یاریزانى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراقى راگه‌یاند .

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى ره‌سمى یانەی ئینتراخت برونشفیگی پلە دووی خولی ئەڵمانیا گواستنه‌وه‌ى یاریزانی کوردی هەلبژاردەی عێراق، یوسف ئەمینى راگه‌یاند .

یوسف پێشتر بۆ یانه‌كانى فاینۆردى هۆڵه‌ندى و برۆسیا دۆرتمۆندى ئه‌ڵمانی یاریكردووه‌و یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى ئه‌ڵمانیاشه‌ .

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز