تاقانه‌ ناوبژیوانه‌كه‌ له‌قه‌ته‌ره‌

پاش وه‌رگرتنى شاره‌ى نێوده‌وڵه‌تى

 

ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى تۆپى سه‌رمێزى كوردستان و عێراق، شارا ئه‌كره‌م وه‌ك ته‌نیا ناوبژیوان له‌ عێراقه‌وه‌ به‌شداره‌ له‌ ناوبژیوانى یارییه‌كانى پاڵه‌وانێتى تۆپى سه‌رمێزى لاوانى وڵاتانى ئاسیا كه‌ له‌ ئێستادا یارییه‌كانى له‌ وڵاتى قه‌ته‌ر به‌رێوه‌ده‌چێت .

شارا ئه‌كره‌م ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ یارییه‌كانى خوله‌كانى كوردستان و عێراق سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌رێوه‌ده‌بات و چه‌ندین یارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌شى به‌رێوه‌بردووه‌ .

پاش وه‌رگرتنى شاره‌ى نێوده‌وڵه‌تى ، پاڵه‌وانێتى ئاسیا بووه‌ یه‌كه‌م وێستگه‌ى كیشوه‌رى كه‌ بتوانێت ناوبژیوانى تێدا ئه‌نجام بدات .

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز