پاڵه‌وانێتى بۆكسێنگى یانه‌كانى عێراق له‌ سلێمانى كۆتایهات

هەڵبژێردران بۆ ریزی هەڵبژاردەی تازە پێگەیشتوانی عێراق

سلێمانى – سۆزیار یوسف

پاش چه‌ند رۆژێك له‌ ركابه‌رى ، پاڵه‌وانێتى تازه‌ پێگه‌یشتوانى یانه‌كانى عێراق بۆ یارى بۆكسێنگ له‌ شارى سلێمانى كۆتایهات .

له‌و پاڵه‌وانێتییه‌ 41یانە بەشدار بوو 148یاربزان لە 13کێشى جیاواز یارییان ده‌كرد ، ته‌واوى ئه‌و یاریزانانه‌ى یەکەمی کێشی خۆیان بون راستەوخۆ هەڵبژێردران بۆ ریزی هەڵبژاردەی تازە پێگەیشتوانی عێراق.

له‌ نێو یاریزانه‌كانیش زوبێر ساڵح له‌یانه‌ی پێشمەرگە لە کێشی +70پلەی یەکەمی بەدەست هێناو سه‌ركه‌وتنى بۆ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى مسۆگه‌ر كرد .

 

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز