لیژنەی فێرگەکانی سلێمانی چەند بڕیارێکی دەرکرد

ئەو یاریزانە هیچ یاری نەکردووە

پاش کۆتایی هاتنی خولی فێرگەکای سلێمانی و دەوروبەری، رۆژی سێ شەمە بەرواری (25-7-2023) لیژنەی فێرگەکانی سەر بەیەکێتی تۆپی پێی سلێمانی کۆبونەوەیەکی گرنگی ئەنجامداو چەند بڕیارێکی لەبەرژەوەندی فێرگەکان دەرکرد.

1- پاش تەواو بوونی قۆناغی یەکەمی خولەکە ئەم فێرگانە لەشاری سلێمانی و دەوروبەری سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو کە بریتی بوون لەفێرگەکای (زەڕایەن- دەربەندیخان- چەمچەماڵ- ئایندەی ئازادی- یانەی ئاشتی- شەهید ئاوات).
2- یاریەکانی قۆناغی کۆتایی لەشاری سێمانی و لەیاریگای بابان ئەنجام دەدرێن.
3- یاریەکانی ئەم قۆناغە بەیەک دۆڕاندن بەڕێوەدەچێت.
4- دەبێت ستافی راهێنەران یەک پۆش بن و یەک جۆر جل بپۆشن.
5- دەبێت ستافی راهێنەران باجی هەبێت و نابێت لەسێ کەس زیاتربن.
6- پێویستە سەرجەم فێرگەکان دوو سێت تایبەت بەخۆیان پێ بێت.
7- یاریزان نابێت بێ کەسارە یاری بکات.
8- رۆژانە دوو یاری ئەنجام دەدرێت کاتژمێر (5) و (6).
9- پەڵپی فێرگەی گوندی ئەڵمانی پەسەند نەکرا، چونکە ئەو یاریزانە هیچ یاری نەکردووەو ئەم حاڵەتەش لەیاریەکانی پێشوو هەبووە.
10- رۆژی یەک شەمە (30-7-2023) کۆبونەوەیە لەگەڵ فێرگە سەرکەوتووەکانی شاری سلێمانی و دەوروبەری کاتژمێر (2) لەبارگای یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی

راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز