سپۆرت میدیا- دێسكى جیهانى
یەکێتی تۆپی پێی بەحرەین ڕایگەیاند، خوان ئەنتۆنیۆ پیزی ئەرجەنتینی، پاڵەوانی جامی كۆپا ئەمریکای ٢٠١٦ لەگەڵ چیلی، ڕاهێنەرایەتی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان دەگرێتە ئەستۆ، بەبێ ئەوەی ماوەو نرخى گرێبەستەکەی ئاشکرا بکات.
لە بەیاننامەیەکی ره‌سمى، یه‌كێتییه‌كه رایگه‌یاندووه دوای زنجیرەیەک دانوستان لە ماوەی ڕابردوودا، ته‌ته‌ڵه‌ى ژماره‌یه‌ك له سیڤى راهێنه‌ره‌كان بریارى گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئه‌و راهێنه‌رى پێشووى هه‌ڵبژارده‌كانى چیلى و ئه‌رجه‌نتین داوه .
پیتزی لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بەمەبەستی ئیمزاكردنى گرێبەستی ره‌سمى دەگاتە بەحرەین و ستافی پاڵپشتەکەی لەگەڵیدا دەگاتە بەحرەین.