ئینگلته‌را گه‌یشته‌ چاره‌كى كۆتایی جامى جیهانى

سه‌ره‌نجام ئینگلیزه‌كان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا

سپۆرت میدیا

هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ژنانى ئینگلته‌را گه‌یشتنه‌ چاره‌كى كۆتایی جامى جیهانى ژنان پاش بردنه‌وه‌یان له‌ هه‌ڵبژارده‌ى نه‌یجیریا .

یارییه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى قۆناغى شانزه‌ى جامى جیهان بوو كه‌ له‌ ئێستادا له‌ وڵاتانى ئوستورالیاو نیوزله‌ندا به‌هاوبه‌شى به‌رێوه‌ده‌چێت .

كاتى یاسایی یارییه‌كه‌ ، به‌ یەکسانبوون بەبێگۆڵ کۆتاییهات و دواتر هەردوولا پەنایان بردە بەر لێدانی سزا بۆ یەکلاییکردنەوه‌و سه‌ره‌نجام ئینگلیزه‌كان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا .

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز