وادەی دەستپێکردنی یارییەکانی قۆناغی کۆتایی خولی لاوانی عێراق ئاشكرا بوو

دواتر یارییەکانی کۆمەڵەی دووەم دەستپێدەکات

سپۆرت میدیا

ئەمڕۆ دووشەممە، کۆنفرانسی ڕاوێژکاری بۆ ئەنجامدانی قۆناغەکانی کۆتایی خولی لاوان بۆ وەرزی ٢٠٢٢/٢٣ لە بارەگای یه‌كێتیی تۆپى پێى
عێراق بەڕێوەچوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریاردرا ، قۆناغى کۆتایی لە ٨/١٢/٢٠٢٣ لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت ، هاوکات یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەم لە ٨/١٣/٢٠٢٣ دەست پێدەکات، و ڕۆژی دواتر یارییەکانی کۆمەڵەی دووەم دەستپێدەکات.

جێگای سەرنجە تیپه‌كانى گروپی یەکەم بریتین لە زەورا، شورتە، ئامانەی بەغدا و هەولێر، هەروەها تیپه‌كانى گروپی دووەم پێكهاتووه‌ له‌ مینا، نەفتی بەسرە، نەجەف و ناسرییە.

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز