نیاز محه‌مه‌د بۆ مینا

گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى شارى به‌سره‌ ده‌كات

یاریزانى دیارى كوردستان و عێراق ، نیاز محه‌مه‌د روو له‌ یانه‌ى مینا ده‌كات و له‌ چه‌ند سه‌عاتى داهاتوو ئیمزا له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ى ده‌كات .

ئه‌و یاریزانه‌ كورده‌ى خولى نایابى تۆپى پێى عێراق یارى بۆ یانه‌كانى نه‌ورۆزو هه‌ولێرو شورته‌ كردووه‌ .

نیاز له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ سپۆرت میدیاى وت ” هه‌موو رێككاره‌كانى گواستنه‌وه‌ى بۆ مینا كۆتایهاتووه‌و سبه‌ى ئیمزاى گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى شارى به‌سره‌ ده‌كات “.

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز