کایسێدۆ هه‌نگاوێك له‌ چێڵسى دووره‌

چیتر درێسى ئه‌و یانه‌یه‌ ناپۆشێته‌وه‌

سپۆرت میدیا – دێسكى جیهانى

فابریزیۆ ڕۆمانۆ شارەزای گواستنەوەی یاریزانان ڕایگەیاند، یانەی چێڵسی زۆر دڵنیایە لە تەواوکردنی گرێبەستی کایسێدۆی ئەستێرەی برایتۆن له‌ ئەمڕۆ شەممەدا، ئه‌ویش پاش گفتوگۆیەکی ئەرێنی لەگەڵ یانەکەی ئه‌و یاریزانه‌ له‌ شه‌وى رابردوو.

ڕۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەدا کە ئۆفەرەكه‌ى ئه‌مرۆ شەممەى چێڵسى کەمتر نابێت لە ئۆفەرەکەی لیڤەرپوول كه‌ پێشتر پێشكه‌شى كردبوو بڕه‌كه‌ی 110 ملیۆن پاوەند بوو.

کایسێدۆ پێشتر به‌ برایتۆنى راگه‌یاندووه‌ چیتر درێسى ئه‌و یانه‌یه‌ ناپۆشێته‌وه‌و رووده‌كاته‌ چێلسى و به‌ ئاشكراش گرێبه‌ستى لیڤه‌رپوولى ره‌تكرده‌وه‌ .

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز