كۆستا بۆ خولى به‌رازیل

لە ڕیزەکانی یانەی چێڵسی و ئەتلەتیکۆ مەدرید بووەتە یاریزانێکی ئازاد

سپۆرت میدیا – دێسكى جیهانى

یانه‌ى بۆتافۆگۆ پێشەنگی خولی تۆپی پێی بەڕازیلی، گرێبەستی لەگەڵ دیێگۆ کۆستای هێرشبەری ئیسپانی و بەڕازیلی ڕاگەیاند

بۆتافۆگۆ لە راگه‌یه‌ندراوێكى ره‌سمى ڕایگەیاندووه‌: دیێگۆ کۆستا ئەندامێکی نوێی خێزانی بۆتافۆگۆیە، بەبێ ئەوەی وردەکاری لەبارەی گرێبەستی ئەو یاریزانە تەمەن 34 ساڵە ئاشکرا بکات.

کۆستا، هێرشبەری پێشووی چێڵسی و ئەتلەتیکۆ مەدرید، وەرزی ڕابردوو لەگەڵ ڤۆڵڤەرهامپتۆن یاریی کرد، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردووەوە لە ڕیزەکانی یانەی چێڵسی و ئەتلەتیکۆ مەدرید بووەتە یاریزانێکی ئازاد.

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز