سپۆرت میدیا -دێسكى جیهانى
تۆماس توخێلی ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشن ڕایگەیاند، بنجامین پاڤاردى فهرهنسى لە میرکاتۆی هاوینەی ئێستادا داوای جێهێشتنی بایرنى نەکردووە.
له ماوهى رابردوو ، ناوی پاڤارد پەیوەست بوو بە گواستنەوەی بۆ یانەكانى ئینتەرمیلان و مانچستەر یونایتد، پێشتریش نێرازۆری لە زستانی ڕابردوودا هەوڵی گواستنەوەی دابوو بۆ ئەوەی جێگەی ڕۆیشتنی سکرینیا بگرێتەوە بهڵام هیچ كام لهو دهنگۆیانه نهبوونه راستى .
له كۆنگرهى رۆژنامهوانى پێش یارییەکەی ڤێردەر بریمەن و بایرن لە جهولهى یەکەمی خولی ئەڵمانیا، توخێل وتى : بایرن میونشن ئۆفەری رهسمى بۆ پاڤارد نههاتووهو ئهو یاریزانه پێشى نهوتووین کە دەیەوێت بایرن جێبهێڵێت.
پاڤاردى تەمەن 27 ساڵ تا هاوینی 2024 گرێبەستی لەگەڵ بایرن میونشن هەیە، بۆیە هاوینی داهاتوو دەتوانێت بەخۆڕایی بڕوات.