سپۆرت میدیا – دێسكى جیهانى
یانەی هیلال سعودی گرێبەستی ئەلکساندەر میترۆڤیچی سربی، هێرشبەری یانەی فولهامی فولهامی یەکلایی کردهوه.
ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی تۆڕی “فوت مێرکاتۆ”ی فەرەنسی، سانتی ئونا کە پسپۆڕە لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی “ئەمڕۆ (شەممە) ئەلێکساندەر میترۆڤیچ و خێزانەکەی دەگەنە ڕیاز”.
ئهو رۆژنامهنووسه رایگهیاندووه ؛ میترۆڤیچ لە پاریس لە پشکنینە پزیشکییەکان دەرچووهو ئهمشهویش گرێبهستهكهى ئیمزا دهكات .میترۆڤیچی تەمەن 28 ساڵ، لە ساڵی 2018 لە یانەی نیوکاسڵەوە پەیوەندی بە یانەی فولهامەوە کرد، گرێبەستەکەی ئێستای لە مانگی حوزەیرانی 2026 کۆتایی دێت.
بەگوێرەی ماڵپەڕی “بازاڕی گواستنەوە” بەهای ئەو یاریزانە لە بازاڕدا نزیکەی ٢٨ ملیۆن یۆرۆیە.