پێشنیوەرۆی ئەمرۆ یەکشەم رێکەوتی (٢٠٢٣/٨/٢٠) یاریزانی کوردی ھەڵبژاردەی عێراق و یانەی شورتە (ئاسۆ رۆستەم ) دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە گەڵ یانەکەی و دەرکەوتنی لەگەڵ ئەستێرەی تۆپی پێ کریستیانۆ رۆناڵدۆ و گەرانەوەی بۆ شاری سلێمانی سەردانی بۆردی وەرزشی یەکێتی کرد و لە لایەن بەرێز (سەرتیپ عەلی) ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و لێپرسراوی بۆرد و ژمارەیەک لە ئەندامانی بۆردەوە پێشوازیکرا و چەپکە گوڵی پیرۆزبایی و دیاری تایبەتی بۆردی وەرزشی پێشکەشکرا لە پای ئەو ئاستە بەرزەی کە لە سەر یاریگاکان پێی دەردەکەوێت ، ھەروەھا ھەموو پاڵپشتی و پشتیوانیەکی بۆردی وەرزشی بۆ دوپاتکرایەوە و ناوبراویش سوپاسی بۆردی وەرزشی کرد کە ھەمیشە ھاوکار و پاڵپشتی بوون.
راگەیاندنی بۆردی وەرزشی (ی ن ک)