بڕیار تەها – سپۆرت میدیا
وا بڕیارە شەوی چوارشەممە کۆتا یارییەکانی پاڵاوتنی گەیشتن بە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنسلیگ ئەنجام بدرێت، ڕۆژی دواتریش کە دەکاتە پێنچشەممە و 31 ئەم مانگە تیروپشک بۆ قۆناغی کۆمەڵەکانی وەرزی 2023 بۆ 2024 ئەنجام دەدرێت.
مەڕاسیمی تیروپشکەکە لە شانشنی مۆناکۆ و لە فەرەنسا دەبێت، لە کاتژمێر 7:00ی ئێوارە بە کاتی کوردستان.
وەرزی نوێی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا وەک هەمیشە بە بەشداری 32 یانە دەبێت و لە تیروپشکەکەدا هەر چوار یانەیەک بەسەر کۆمەڵەیەکدا دابەش دەبن، مەرجە دوو یانەی یەک وڵات نەکەونە یەک کۆمەڵە.
براوەی شەش خولی ناوخۆی دەبنە سەرۆک کۆمەڵە و براوەی چامیۆنسلیگ و یۆرۆپالیگش سەرۆک گروپی دوو کۆمەڵەکەی دیکە دەبن.
یەکەمین یارییەکانیش لە 19 و 20ی ئەم مانگە دەست پێ دەکات و یاریی کۆتایش دەکەوێتە مانگی شەشی ساڵی داهاتوو، یارییەکەش لەسەر یاریگای وێمبڵی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ئەنجام دەدرێت.
تا ئێستاش ئەم یانانە گەیشتنیان بە قۆناغی کۆمەڵەکان مسۆگەرە کە بریتین لە؛
لە ئینگلتەرا: ئارسیناڵ، مانچستەر سیتی، مانچستەر یونایتد، نیوکاسڵ
لە ئیسپانیا: ئەتلەتیکۆ مەدرید، بەرشەلۆنە، ڕیاڵ مەدرید، ڕیاڵ سۆسیداد، سیڤیلیە
لە ئەڵمانیا: بایرن میونخ، دۆرتمۆند، لایپزیگ، یونیۆن بەرلین
لە ئیتاڵیا: ئینتەرمیلان، لازیۆ، میلان، ناپۆلی
لە فەرەنسا: لانس، پاریس سانجێرمان
لە پۆرتوگال: بێنفیکا، پۆرتۆ
لە هۆڵەندا: فەینۆرد
لە نەمسا: سالزبۆرگ
لە سکۆتلەندا: سێڵتیک
لە سڕبیا: زڤێزدا
لە ئوکرانیا: شاختار دۆنێتسک
وەرزی ڕابردووش یانەی مانچستەر سیتی بۆ یەکەم جار لە مێژوودا نازناوەکەی بردەوە پاش ئەوەی لە یاریی کۆتایی 1-0 شکستی بە ئینتەرمیلان هێنا.